• 7 years ago
٧ میوە کە تەنها ملیۆنەرەکان دەیخۆن
میوە بەروبوومی ڕوەکیە کە ڕوەکەکان ھەڵیان ئەگرن وەک بەرگێک بۆ تۆوەکانیان، بە زۆری جیادەکرێتەوە بە شیرینی یان ترشی لە تامدا و بە بوونی بڕێکی زۆر ئاو، وا بە باشتر دەزانرێت کە بە برسییەتی میوە بخورێت لەبەر ئەوەی شەکری سادەی تێدایە و دەبێت بە ھۆی خاوکردنەوەی ھەرس لە دوای نان خواردن ئەگەر ڕاستەوخۆ بە دواییدا بخورێت، میوە ڤیتامین و کانزای گرنگی وەک کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتی بەھێزبوونی ئێسک دەدات ھاوکات لەگەڵ چەندین سوودی تر، بە شێوەیەک کە ھیچ کەس ناتوانێت واز لە خواردنی ڕووەک و میوە بھێنێت ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، ئەوەی ئێمە لەم ڤیدیۆیەدا باسی لێوە دەکەین بریتیە لە ٧ جۆری میوە کە نرخەکانیان زۆر بەرزە بەراورد بە میوەکانی تر

Recommended